فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران یه‌كه‌م لێدوانی له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئیسفه‌هان دا
جه‌نه‌راڵ عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران رووداوه‌كه‌ی شاری ئیسفه‌هانی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه هه‌ندێك ته‌نی فڕیو كرانه ئامانج و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌وه ده‌ستیان پێكردووه.
ئاژانسی میهرنیوزی ئێرانی له زاری جه‌نه‌راڵ عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ندێك ده‌نگ له ئیسفه‌هان بیستراون، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ته‌نی فڕیو كراونه‌ته ئامانج.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌بدولڕه‌حیم موسه‌وی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ئیسفه‌هان بیستراوه.
وتیشی: "ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له ئاسمانی شاری ئیسفه‌هان په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بوو كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ته‌قه‌ی له شتێكی گوماناوی كردووه و هیچ زیانێكی نه‌بووه".
وتیشی: "شاره‌زایانی په‌یوه‌ندیدار به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن".
میهرنیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه كه ناوی نه‌بردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "كاتژمێر چواری به‌یانی (به‌كاتی ناوخۆی ئێران) سێ ته‌نی بچووكی فڕیو له ئاسمانی ئیسفه‌هان و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی زهردهنجان بینراون".
وتیشی: "دوای بینینی ئه‌م فڕۆكه بچووكانه، به‌رگری ئاسمانی ئه‌م فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی له ئاسماندا خسته خواره‌وه".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه راشیگه‌یاند كه "تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م كه‌لوپه‌لانه نییه و به‌دوای پاشماوهكانیاندا ده‌گه‌ڕێین”.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "هیچ ڕووداوێك له سه‌ربازگه‌ی هه‌شته‌می ئیسفه‌هان ڕووی نه‌داوه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه كاتێكی پێشتر به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ئێران، راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانیش هه‌مان بابه‌تیان بڵاوكرده‌وه.
PM:12:17:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت