كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز – به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمی وه‌رزی ساڵانه، پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رزبوونه‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2017/7/21 له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش له شاری كه‌ركوك ده‌بێت كه 47 پله‌ی سه‌دییه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 2017/7/23 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
AM:11:03:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 9776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت