هێزە عیراقییەکان لە کۆنتڕۆكردنەوەی ئەو مزگەوتە نزیک دەبنەوە کە بەغدادی خەلافەتەی تیادا راگەیاند
مزگەوتی نووری
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سوپای عیراق چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی موسڵه‌وه نزیكن، ئه‌و مزگه‌وته‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له حوزه‌یرانی 2014 خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تیادا راگه‌یاند، به‌رپرسێكی پارتیش له موسڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وته زۆر گرنگه، چونكه به‌سه‌ر هه‌موو شوێنه‌كانی تردا ده‌ڕوانێت و ستراتیژییه.
مزگەوتی نووری لە شاری موسڵ كە تەمەنی نۆ سەدەیە و ئەبوبەكر بەغدادی لە حوزەیرانی 2014دا خەلافەتەكەی تیادا راگەیاند، به وته‌ی سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ، كاتی خۆی له لایه‌ن عیماده‌دین زه‌نگییه‌وه دروستكراوه، به گرتنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌ش ره‌نگه حكومەتی عیراق و هاوپەیمانان سەركەوتن لە جەنگی داعش لە عیراق.
سەركردەكانی داعش لە خۆڕا مزگەوتی نوورییان هەڵنەبژارد بۆ ئەوەی لە 2014 دا خەلافەتی تیادا رابگەیەنن، بەڵكو هەڵبژاردنەكە گوزارشتێك بوو لە تمووحی گرووپەكە، نوورەدین زەنگی كە مزگەوتەكەی بەناوكراوە، لە ساڵی 1172دا و ماوەیەكی كورت بەر لە مردنی، فەرمانی دروستكردنی مزگەوتەكەی دابوو. نوورەدین خۆی لە جەنگی نێوان موسوڵمانان و مەسیحییەكاندا بەشدار بووە و لەو كاتەدا توانیبووی ناوچەیەك كە سووریا و عیراقی ئەمڕۆ پێكدەهێنێت، داببڕێ. لای زۆربەی سەركردەكانی قاعیدەی عیراق و سووریا و داعش ئەو قۆناغە سەردەمی زێڕینی دەسەڵاتی ئیسلام بووە.
سه‌عید مه‌موزینی وتیشی: "گرتنه‌وه‌ی ئه‌و مزگه‌وته له لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت و واش ده‌كات كه‌وتنی داعش له موسڵ خێراتر بكات".
راشیگه‌یاند: كاتی خۆی ئه‌و مزگه‌وته له لایه‌ن عیماده‌دین زه‌نگییه‌وه دروستكراوه، بۆ داعش گرنگیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه خه‌لیفه‌كه‌یان یه‌كه‌م وتاری هه‌ینی تیایدا خوێند و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یانی تیادا راگه‌یاند.
ئه‌وه‌شی وت: "ئێستا هێزه عیراقییه‌كان ته‌نیا چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له‌و مزگه‌وته‌وه دوورن، به‌ڵام چونكه ئه‌و مزگه‌وته له موسڵی كۆنه‌و كۆڵانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ئه‌وه‌نده ته‌سك و پته‌ون بۆ ده‌رهێنانیان له ده‌ست داعش كاتی ده‌وێت، چونكه داعش هه‌موو هێزی خۆی به‌كار ده‌هێنێت تا ته‌مه‌نی خۆی له‌و ناوچه‌یه درێژ بكاته‌وه".
PM:11:36:12/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 7789
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت