به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی: دابه‌شكردنی ئاو له هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان- سلێمانی وه‌ستا
دیمەنی رووداوی هاتووچۆکەی ئەمشەو
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند كه دووباره به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆوه دابه‌شكردنی ئاو له هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان- سلێمانی وه‌ستا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌داخه‌وه دووباره به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆی دوو بارهه‌ڵگری سوته‌مه‌نی له قه‌زای دوكان، هه‌ندێك سوته‌مه‌نی كه‌وتۆته زێی دوكانه‌وه".
ئاوی سلێمانی ده‌ڵێت: "هاووڵاتیان ئاگاداردهكهین له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیان و سه‌لامه‌تی پڕۆژه‌كانمان هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان سلێمانی دابه‌شكردنی ئاو تێدا وه‌ستاوه تاكو دڵنیاده‌بینه‌وه له پاكبوونه‌وه‌ی ئاوی زێیه‌كه".
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌هۆی رووداوێكی تری هاتووچۆوه و رژانی سووته‌مه‌نی بۆ ناو زێی دوكان، دابه‌شكردنی ئاو له هه‌ردوو هێڵی سلێمانی –دوكان راگیرا.
PM:10:12:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت