عەبادی فەرمانێکی نوێی بۆ هێزە عیراقییەکان دەرکرد


وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند، فه‌رمانیان به‌ هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ بنكه‌كانی داعش له‌ سووریا بۆردومان بكه‌ن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رایگه‌یاند: فه‌رمانیان به‌ هێزی ئاسمانی عیراق كردووه‌ مۆڵگه‌كانی داعش له‌ناو سووریا بۆردومان بكه‌ن.

عه‌بادی له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی وت: "بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش له‌ سوریا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ ته‌واوی له‌ موسڵ داببڕین".

عه‌بادی داواشی له‌ هاوڵاتییانی موسڵ كرد هاوكاری هێزه‌ عیراقییه‌كان بكه‌ن له‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی به‌ری رۆژئاوای شاره‌كه‌یان.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ 19ی ئه‌م مانگه‌وه‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی موسڵیان ده‌ستپێكردووه‌و تا ئێستا فڕۆكه‌خانه‌و سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌ داعش پاككردووه‌ته‌وه‌.


PM:03:01:24/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1593 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت